zagros news agency

تیمی پارتی چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات كە ئەوان وەك تیمی پارتی، چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا.

سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وەك ئەندامێكی تیمی پارتی لە بەغدا چاوڕێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەین بۆ كشانەوە لە بەغدا.

راشیگەیاند: نەك تەنیا كشانەوە لە بەغدا، بەبێ دوو دڵی پێویستی بە روحیشمان بێت فیدای وڵات و میلـلەت و جەنابی سەرۆك دەكەین.

ئەمڕۆ دووشەم مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبووەوە و دوای كۆبوونەكەش بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتبوو كە به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ناكه‌ن كه‌ له‌ سایه‌ی سیسته‌مێكی سه‌پێندراودا به‌ڕێوه‌ بچێت.

لە بەیاننامەكەدا هەروەها هەڕەشە كرابوو كە ئەگەر دۆخەكە بەمشێوە بەردەوام بێت و رێككەوتنەكان جێبەجێ نەكرێن، ئەوا لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بكشێنەوە.

مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەدابوو “لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لەجێبەجێنەکردنی دەستوور و تەواوی خالەکانی رێکەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکوومەتی عێراق بە سەرۆکاتی محەمەد شیاع سوودانی، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسی دا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئەرمینیا کرد

سەڵاح

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ساڵانە هەشت ملیۆن کەس بەهۆی توتنەوە گیان لەدەستدەدەن

گوران

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلەی ژمارەیەك ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكاتەوە‌

یاسین