zagros news agency

سیناتۆرێکی ئەمەریکی: دەبێت ئەمەریکا چەک بە کیێڤ بدات بۆ لەناوبردنی پردی کریمیا

سیناتۆری ئەمەریکی لیندسی گراهام کە لە لیستی تیرۆری ڕووسیادایە، لە سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ، هیوای خواست ئەمەریکا چەکێکی بەهێز بۆ ئۆکرانیا دابین بکات بۆ “لەناوبردنی پردی کریمیا”.
ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست” ڕایگەیاند، گراهام “هیوادارە بەم زووانە ئۆکرانیا سیستەمی موشەکی ATACMS بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو پردە لەناو ببات کە نیمچە دوورگەی کریمیا بە ڕووسیا دەبەستێتەوە”.
گراهام هەروەها ئامۆژگاری ئۆکراینییەکانی کردووە “بەردەوام بن لە شەڕی دژی ڕووسیا بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنیان یان نا، دەبێت شەڕ بکەن”.
گراهام داوای لە حکومەتی ئۆکرانیا کرد کە دامەزراندنی هاووڵاتییان چڕتر بکاتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە شەڕی ڕووسیا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا قەدەغە کردووە کیێڤ چەکی ئەمەریکی بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر خاکی ڕووسیا بەکاربهێنێت.
گراهام بەردەوام داوا دەکات ڕووسیا بخرێتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە سپۆنسەری تیرۆر دەکەن.
س/ئارتی
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

تاران پەیامێکی نووسراوی لە ترامپەوە پێدەگات

سەڵاح