zagros news agency

سێرجیۆ ڕامۆس پیرۆزبایی لە یاریزانە نوێیەکەی ڕیال مەدرید دەکات

 

سێرجیۆ ڕامۆس، کاپتنی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید پشتگیری خۆی بۆ دیجان هویسن، یاریزانی نوێی یانەکەی دەربڕی، کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٣٠ گرێبەستەکەی واژۆ کردووە.

ڕامۆس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: “بە باشترین شێوە، هویسن هاوڕێم”، کە پەیوەندی باشی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە پشتڕاست دەکاتەوە.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هویسن ڕامۆس بە نمونەی تۆپی پێی خۆی دەزانێت و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی شوێنپێی ئەو دەکات و ژیانی وەرزشی سەرکەوتوو دروست بکات لە بەرگریکردن لە درێسی مێرێنگێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

زەیدی سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسوڵى گشتیى ئێران ده‌كات

سەڵاح