zagros news agency

دەست بەسەر ئەو بەشە خۆراكەی مانگانەدا دەگیرێت كە لە بازاڕدا فرۆشراوە

وەزارەتی  بازرگانی  عێراق  رێكارێك دەگرێتە بەر و دەست بەسەر ئەو بەشەخۆراکەی مانگانەدا دەگرێت کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێنەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدراڵ ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگەی زیقاردا ئەمڕۆ19ی ئایار، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەدا گرتووە کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرانەوە.

ڕیاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی  لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: “ئەو خۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ئارد و برنج و شیر بوون کە بە نرخی بازرگانی فۆرشراونەتەوە.”

بەرپرسەكەی بازرگانی ئاماژەی بەوەش داوە: ” ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە یاری بە قوتی هاووڵاتییان دەکەن و بەشەخۆراك بۆ كاری بازرگانی بەكاردەهێنن.”

جەختیش كراوەتەوە، بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هاووڵاتییانە و نابێت بازرگانی پێوە بكرێت.

بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان پێكهاتووە  لە (برنج، شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ پاقلەمەنییەكان و ئارد).

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پێنجشەممە، 5ی ئازار لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

دڵشاد

سەرۆک‌کۆماری ئێران: چەکی ئەتومی بەرهەم ناهێنێن

سەڵاح

لە مێردین دوو ئەندامی دەم پارتی دەستبەسەر کران

سەڵاح