zagros news agency

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا هه‌یه‌، ئەمەریکا هۆشداری داوەتە وڵاتێكی ئه‌فریقی

 

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت بەرپرسانی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو سەردانی نایجەرییان کردووە بۆ دەربڕینی نیگەرانییەکانییان سەبارەت بە ئەگەری گەشەکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا، پێش ئەوەی کە ئەنجومەنی سەربازیی فەرمانڕەوا لە نایجەر ڕێککەوتنێکی سەربازیی گرنگی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگەی دەدا بە بوونی سەربازانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا سابرینا سینگ وتی ” شاندەکەی ئەمەریکا لەوێ بوو بۆ دەربڕینی چەندین نیگەرانی، ئێمە بێزار بووین سەبارەت بەو ڕێگایەی کە نایجەر لەسەری بوو. لەبەرئەوە ئەمانە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاو بوون، ئەم گفتوگۆیانە دەبووایە ڕووبەڕوو بوونایە بۆ ئەوەی باس لە نیگەرانییەکانی خۆمان بکەین و گوێبیستی نیگەرانییەکانی ئەوانیش بین.”

کاتێک داوای لێکرا ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەو نیگەرانییانە، سینگ وتی ” بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانییان دەربڕیوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نایجەر لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

دووساڵە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی لە زیندانی ئێران ناڕوونە

سەڵاح

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە لوتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی له‌ ژاپۆن کرد

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

سەڵاح