zagros news agency

خامنەیی: پێم‌وانیە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا بگاتە ئەنجامێک

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دواترین قسەکانیدا دەربارەی دانووستانە ناوکییەکان بە لەحنێکی توند ڕوو لە لایەنی ئەمریکایی گوتی: “ئاگادارییەک بدەمە لایەنی بەرانبەر. با لایەنی ئەمریکایی ئامادە لەم دانووستانە ناڕاستەوخۆیانەدا هەوڵ بدەن قسەی بێهوودە نەکەن، ئەوەی دەڵێن ئێمە مۆڵەتی پیتاندن بە ئێران نادەین، هەڵەیەکی زۆر گەورەیە.”
عەلی خامنەیی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ئایار، لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران قسەی دەکرد و دەربارەی ئەنجامەکانی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا ناهومێدیی خۆی دەربڕی و گوتی: “پێم وا نییە دانووستانەکان بگەنە ئەنجامێک.”
خامنەیی لەم وتارەدا گوتی: “ئیبراهیم ڕەئیسی لە یەکەمین چاوپێکەوتنیدا بە ڕاشکاوی گوتی لەگەڵ ئەمریکا دانووستانی ڕاستەوخۆ ناکەین. هەڵبەت لە سەردەمی شەهید ڕەئیسی دانووستانەکان ناڕاستەوخۆ بوون، بەڵام بێ ئەنجام. ئێستاش گومان ناکەین بگەنە ئەنجام و نازانین چی دەبێت.”
ئەو هەروەها بە ئاماژە بە دانووستکارانی ئەمریکایی و ئەو وڵاتانەی داوای وەستاندنی پیتاندنیان لە ئێران کردووە، گوتی: “کەس چاوەڕێی مۆڵەتی ئەوان نییە. تازە بە ئەوان بڵێم کۆماری ئیسلامی سیاسەت و ڕێبازێکی هەیە و هەر ئەوە ڕەچاو دەکات. لە هەلێکی گونجاودا بۆ گەلی ئێران ڕوونی دەکەمەوە بۆچی لایەنە ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکاییەکان نایانەوێت ئێران پیتاندنی هەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

د.دلۆڤان محەمەد: حکوومەتى عێراق لە بودجەی تەندرووستی، مامەڵەیەکى نادادپەروەرانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح

لیوا عوسمان محه‌مه‌د بۆ زاگرۆس: له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه‌ فه‌رمانێكی گرنگ ده‌ركراوه‌ و به‌منزیكانه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینرێت

یاسین

دكتۆر زێدان برادۆستی : سەردانی بارزانی بۆ بەغدا یەكلاكەرەوەیە

گوران