zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلاند کردەوە.
هەروەها بیروڕایان لەبارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ، بە تایبەتی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2027 بە پێی ڕێژەی 14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی فەرمی پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

بۆ ڕووبەڕووبونەوەی “هەواڵی ناڕاست” حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

فریدریک مێرتس: ئەڵمانیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نانێت

یاسین