zagros news agency

لە هەولێر کۆڕی ناساندنی کۆڕۆمانی “بوژاندنەوەی ژیلەمۆ” بەڕێوەچوو

لە درێژەی چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانیدا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ ناساندنی کۆڕۆمانی “بوژاندنەوەی ژیلەمۆ”، نوێترین بەرهەمی نووسەر و ڕۆماننووس سەلام عەبدوڵڵا بەڕێوەبرد.

کۆڕەکە بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ڕۆشنبیران و ئەدیبان بەڕێوەچوو.

سەلام عەبدوڵڵا تیشکی خستە سەر وێستگەکانی ژیانی و ئەو پاڵنەرانەی بوونە هۆی نووسینی ئەم کۆڕۆمانە. دواتر نووسەر و شاعیر ناڵە حەسەن، خوێندنەوەیەکی ورد و شیکاریی بۆ ناوەرۆک و لایەنە ئەدەبییەکانی کتێبەکە پێشکەش کرد.

ژمارەیەک نووسەر و ڕۆماننووسی ئامادەبوو بە سەرنج و تێبینییەکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمەند کرد و گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر بەرهەمەکە بەڕێوەچوو.

کۆڕەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای موکریانییە بۆ پاڵپشتیکردنی نووسەران و وەرگێڕانی کوردستان و برەودان بە بزووتنەوەی فکری و ئەدەبی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانگی داهاتوو بازرگانیی عێراق خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی نوێ بۆ کارتی بەشەخۆراک زیاد دەکات

سەڵاح

چین لەبەردەم پوتین و كیم جۆنگ ئون، توانای سەربازیی خۆی نیشانی جیهان دەدات

سەڵاح

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART