zagros news agency

سەردانەکەی مەسرور بارزانی و هەڵوێستەکان

لە 17ـی ئایاری 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و بایەخداری ئەنجامدا، کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری وزە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیارتینیان بوو ، هاوکات سەرپەرشتی ئەنجامدانی گرێبەستێکی لە بواری وزە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی بۆ وەبەرهێنانی غاز و پەرەپێدانی کێڵگەکانی غازی سروشتی ئەنجامدا کە ئەمەش یەکێک لە وێستگە گرنگەکانی سەردانەکەی بوو بۆ ئەمریکا.

سەردانەکەی مەسرور بارزانی چەندین کاردانەوە و هەڵوێستی لەسەر ئاستی نێوخۆیی و لە ئاستی عێراق و کاربەدەستانی ئەمریکاشی بەدوای خۆیدا هێنا لە خوارەوە بە کورتی دەیانخەمە ڕوو:

یەکەم: وەزیری وزەی ئەمریکا، کریس ڕایت ڕایگەیاند،وا دەكەین لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە كارەبا بگەیەنینە شوێنەكانی تری عێراق . ئەمە ئەجێندای سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەو ئەجێندای ئێمەیە وەكو ئەمریكا.

دووەم: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند، بەرپرسانی عێراق خواستیان بۆ پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕیوە، ئێمەش بە ڕوونی پێمان گوتوون بنەمای سەرەکی بۆ ئەمە ڕێزگرتنە لە کۆمپانیاکانی ئێمە کە لە عێراق کاردەکەن و ڕێزگرتنە لە ئۆتۆنۆمیی گەلی کورد.

سێیەم:وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپۆ ڕایگەیاند، کورد یەکێکە له ڕاستگۆترین هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەو بە پویستیشی زانی ئەمریکا ڕێز لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی 2017 بگرێت کە زیاتر لە 93% خەڵکی کوردستان سەربەخۆییان هەڵبژارد.

چوارەم: لەسەر ئاستی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق خێرا گرێبەستەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکیەکانی ڕەتکردەوە، بەڵام دوای ئەو پشتیوانیەی ئەمریکا لە گرێبەستەکە و بۆ حکومەتی هەرێم هەروەها خواستی ئەمریکا بۆ پشت بەستنی عێراق بە سەرچاوەکانی وزەی کوردستان، عێراقی ناچار بە پاشگەزبوونەوە کرد لە هەڵوێستەکەی پێشوویی و لەسەر زاری وەزارەتی نەوتەوە لە بەیاننامەیەکی دیکەدا پێشوازی لە کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکیەکان کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.

پێنجەم: ئەوەی ماوەتەوە هەڵوێستەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە لەسەر سەردانەکە، وەک هەمیشە لێرەو لەوێ ژمارەیەک خەڵکی دەستی دوو و داردەستی ئەم و ئەو کەوتنە قسەو قسەڵۆکی بێ بنەما بۆ کەمکردنەوەی گرنگی سەردانەکە و ئەم جوڵە دیبلۆماسیەی مەسرور بارزانی لەم کاتەدا هاوکات دژی گرێبەستەکانیش هاتنە قسە، ئەمەش ئاشکرایە ئەرکێکەو پێیان سپێردراوە لە ئاست جوڵەکەی مەسرور بارزانی و گرنگی ئەم گرێبەستە بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و داهاتوو تنێ تەپوو تۆزەو ڕەوینەوەی کاتێکی زۆری ناوێت.

ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێ بکرێت ” ئەمریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراق وبەبێ ئاگاداربوونی پێش وەختەش لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا ، ئەمەش داننانە بەوەی کە حکومەتی هەرێم خۆی خاوەندارێتی سەرچاوەکانی وزەی خۆی دەکات و پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیهانی وزە هەر خۆی خاوەندارێتی دەکات وەک کیانێکی سەربەخۆ” .

سوران خاکی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڤرۆ 55 ساڵ بسەر ڕێکەفتنا 11ی ئادارێ دەربازبون

یاسین

ئایا هەرێم هەڵدوەشێتەوە؟

دڵشاد

بۆئەوەی کوردبەھێزەوەلەبەغدابێت…

دڵشاد