zagros news agency

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

فیلمی ” Captain America: Brave New World” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە رۆژی خۆشەویستی لە 14ـی شوباتی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و بەهۆی ئەو داهاتە زۆرەی بەدەستی هێنا، توانی ببێتە خاوەن بەهیزترین دەستپێکی نمایشکردن لە 2025ـدا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 415 ملیۆن دۆلار و 899 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە زۆرە، 200 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 214 ملیۆن و 601 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکا 40 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهێز بۆ فیلمەکە هەژمار کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێکردنەوەی زنجیرەی “Landman” بۆ وەرزی سێیەم

ART

تۆماس ئەندەرسن و تیمۆسی شالامێ لووتکەی گۆڵدن گڵۆبیان گرت

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART