zagros news agency

شاکێرا کۆنسێرتەکەی دواخست و لەسەر شانۆش لەگەڵ منداڵەکانی دەرکەوت

شاکێرا، بڕیاری دا کۆنسێرتە چاوەڕوانکراوەکەی ڕۆژی 7ـی نیسان کە بڕیار بوو وەک بەشێک لە گەشتە جیهانییەکەی(Las Mujeres Ya No Lloran) بەڕێوەبچێت، بۆ 28ـی تشرینی دووەم دوابخات.

 

کۆمپانیای ڕێکخەر ڕایگەیاند، بلیتی کڕدراو بۆ وادە نوێیەکە کارایە، یان هاندەران دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “Ticket Egypt”ـەوە پارەکانیان وەربگرنەوە.

 

سەرەڕای ئەم گۆڕانکارییە، گەشتە هونەرییەکەی شاکێرا پڕە لە ساتی سەرنجڕاکێش. لە کۆنسێرتێکیدا لە ئەرجەنتین، هەردوو کوڕەکەی “میلان و ساشا” چوونە سەر تەختی شانۆ و لەگەڵ دایکیان گۆرانی (Acrostic)یان پێشکەش کرد، کە شاکێرا پێشتر ئەو گۆرانییەی بۆ ئەوان نووسیبوو.

 

ئەم دیمەنە کاردانەوەیەکی زۆری لە سۆشیاڵ میدیادا هەبوو و هەمووان ستایشی ئەو پەیوەندییە قووڵەی نێوان دایک و منداڵەکانیان کرد.

 

شاکێرا لە کاتی کۆنسێرتێکیدا لە سلفادۆر ڕووبەڕووی وەستانێکی ناخۆش بووەوە، کاتێک هاوسەنگیی لەدەست دا و لەسەر شانۆکە کەوت، بەڵام بە خێرایی و بە شێوەیەکی لێهاتوانە هەستایەوە و بەردەوام بوو لە نمایشەکەی. جەماوەرەکەش بە چەپڵەڕێزان و هاندان پێشوازییان لەو ئازایەتییەی کرد.

 

شاکێرا بەم گەشتە نوێیەی جارێکی دیکە سەلماندی کە سەرەڕای ئاستەنگەکان، هێشتا یەکێکە لە کاریگەرترین و بەهێزترین ژنە هونەرمەندەکانی جیهان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرهێنەرێکی عێراقی خەڵاتی کامێرای زێڕینی بردەوە

ART

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك كرد

ART

دیان وارن ڕیکۆردێکی نوێ لە ئۆسکار بەبێ بردنەوە تۆمار دەکات

ART