zagros news agency

د.سالار عوسمان هونه‌رمه‌ند یونس حه‌مه‌ کاکەی به ‌سه‌ركرده‌وه‌

لە شاری سلێمانی د.سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەیاوەری بەشێک لە هەڤاڵانی ناوەندی رۆشنبیری و راگەیاندی سلێمانی، لەمیانی بەسەرکردنەوەکانیدا، سەردانی یونس حه‌مه‌ كاكه‌، هونه‌رمه‌ندی دیار و به ‌ئه‌زموون کرد، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییە‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

د.سالار عوسمان، وێڕای هەواڵپرسین لەباری تەندروستی هیوای خواست هونه‌رمه‌ند له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کاری نواندن و خزمەتکردن به‌ بواری هونەری كوردی، هاوكات رۆڵی هونه‌رمه‌ندی له‌ خزمه‌تكردن به‌ هونه‌ری نواندن به‌رز نرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕێوڕەسمێکدا “قەڵەمی زێڕین” بەخشرایە نووسەر ئازاد عەبدولواحید

ART

داهاتی فیلمی “28 Years Later ” لە یەکەم رۆژدا

ART

داهاتی “A Quiet Place: Day One” لە سینەکاندا

ART