zagros news agency

لیڤەرپول نزیکە لە گرێبەستێکی دیکە

 

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ،کە ئەمڕۆ بەشێکی زانیاریەکانی گفتوگۆی نێوان یانەی لیڤەرپول و بۆرنمۆسیان بڵاو کردۆتەوە و بەپێی زانیاریەکان یانەی لیڤەرپول تەواو نزیک بۆتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ (میلۆس کێرکێز)ی بەرگریکاری بۆرنمۆس.

 

کێرکێز بەهۆی ئاستە نایابەکەی لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ بۆرنمۆس سەرنجی تیپە گەورەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە بەتایبەت تیپەکانی ئینگلتەڕا،کە ئارسێناڵ و چێڵسی و لیڤەرپول ڕکابەری یەکتر دەکەن بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو بەرگریکارە تەمەن 21 ساڵەی بۆرنمۆس.

 

بەپێی سەرچاوەکان ئێستا لیڤەرپول لەپێش هەمووانە و بە زارەکی لەگەڵ بۆرنمۆس ڕێککەوتووە،کە بڕی گواستنەوەی یاریزانەکە سەرووی 40 ملیۆن پاوەند دەبێت و یاریزانەکەش حەزی خۆی نەشاردۆتەوە لە پەیوەندی کردن بە ڕێدز و دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاری بۆ لیڤەرپول بکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

یاسین

مانچستەر سیتی توانی سەرکەوتن بەسەر کریستاڵ پاڵاس بەدەست بێنێت

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین