zagros news agency

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانی دۆحە به ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون

 

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی ئوردن، سووریا، عێراق و سعوودیەدا فڕیون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی دژی سەرکردەکانی حەماس لە دۆحە.

کەناڵی 14ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، 10 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەی سەر قەتەر کردووە و 10 مووشەکیان ئاراستەی بارەگای کۆبوونەوەی شاندی حەماس لە دۆحە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 1800 کیلۆمەتریان بڕیوە بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەکەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە 500 چەکداری داعش تەواوبووە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل هێرشی کرده سەر چەندین ناوچەی غەززە

سەڵاح