zagros news agency

تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە ژاپۆن ڕوویدا

ئەمڕۆ دووشەممە، 9-6-2025، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی هەڵگرتنی تەقەمەنی لە بنکەی ئاسمانی کادێنای سەر بە سوپای ئەمەریکا لە ئۆکیناوای باشووری ژاپۆن، چەند ئەندامێکی هێزەکانی بەرگریی خۆپارێزی ژاپۆن برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە دامەزراوەیەکی هێزەکانی بەرگری خۆپارێزی ژاپۆن لەبنکەی ئاسمانی کادێنا ڕوویداوە.
بەرپرسانی ژاپۆن لەوبارەوە بە ئاژانسی هەواڵی جیجی ژاپۆنیان گوتووە، لە ڕووداوەکەدا چوار کەس بریندار بوون، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
پەخشی گشتیی ژاپۆن بڵاوی کردووەتەوە، تەقینەوەکە لە شوێنێکی هەڵگرتنی بۆمبدا ڕوویداوە، بەڵام بەرپرسانی ژاپۆنی چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
یوتا ماتسودا، بەرپرسێکی ناوخۆیی لە شاری یۆمیتان لە ئۆکیناوا دەڵێت: “ئێمە گوێمان لە تەقینەوەیەک بوو لە دامەزراوەیەکی هێزەکانی بەرگری خۆپاراستن، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەمان لەبەردەستدا نییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كار بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت

یاسین

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن: هەماهەنگییەکی باڵامان لەگەڵ کوردستان هەیە

یاسین

بۆ واژووكردنی چه‌ند رێككه‌وتنێك میری کوێت لە ئەنقەرەیە

سەڵاح