zagros news agency

لامپارد دوای 25 ساڵ یانەی کۆڤێنتری گەڕاندەوە پریمەرلیگ

بە ڕاهێنەرایەتی ئەفسانە فرانک لامپارد یانەی کۆڤێنتری لە چامپیۆنشیپی ئینگلتەرا سەرکەوتنی بۆ پرێمەرلیگ یەکلایی کردەوە،ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڕی 43ی ڕکابەریەکانی خولەکە لەگەڵ یانەی بلاکبێرن بە تاکە گۆڵێک بەرامبەر بوو،ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 86 خاڵ و بە فەرمی وەرزی داهاتوو یانەکە لە پرێمەرلیگ یاری دەکات.

چیرۆکی لامپارد و کۆڤێنتری لەساڵی 2024ەوە دەستی پێکرد،لەکاتێکدا هەمووان دەیانگوت لامپارد ناتوانێت سەرکەوتووبێت لەم ئەرکەی،بەڵام فرانک ورە بەرزانە یانەکەی دروستکردەوە و توانی وەکو کەسایەتیەکی کارێزما لەوەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ چاوی لێبکرێت.

ئێستا هەموو جیهان چاویان لە لامپاردە،کە ببینن چۆن توانی یانەیەکی ئاسایی ئینگلتەرا بکاتە پاڵەوان و لەگەورەترین شکستەکانی خۆی لەگەڵ چێڵسی و ئێڤەرتۆنەوە بێتەوە نێو ئاڵەنگاریەکی گەورەی جیهانی لە ئینگلتەرا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكومەت رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی پاداشتی مامۆستایانی خانەنشین بوو

یاسین

به‌په‌له‌.. به‌رپرسی لقی شه‌نگالی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی راگه‌یاند

سەڵاح

کەشناسی : پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێ

سەڵاح