zagros news agency

یاریزانانی ئۆزبەکستان دیارییەکی بەنرخییان پێدەدرێت

لە دوا یاری قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان میوانداری هەڵبژاردەی قەتەڕی کرد و توانی یاریەکەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە قەتەڕ بباتەوە و بگاتە مۆندیالی ساڵی 2026.

 

ئەوەی جێگای سەرنج بوو لە یاریەکەی دوێنێدا،حوکومەتی ئۆزبەکستان وەکو پاداشتی یاریزانان بڕیاریدا بۆ هەر یاریزانێک ئۆتۆمبێڵێکی کارەبایی بکاتە خەڵات و لەگەڵ ئەوەشدا مەدالیای پاڵەوانی وەکو ڕەمزێک بەخشیە یاریزانانی هەڵبژاردەکە و پاسپۆرتی دیبلۆماسی خەڵاتێکی تر بوو بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکە.

 

هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان یەکێک بوو لە هەڵبژاردەکانی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە کیشوەری ئاسیا و توانی بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی لەدوای ئێرانی یەکەمەوە ڕاستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە مۆندیالی داهاتوو،کە لە ساڵی 2026 بەڕێوەدەچێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەسڕ خەون بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی بایرن میونخ دەبینێت

یاسین

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

یاسین

پاریس سانجێرمان بۆ فرۆشتنی دۆناڕۆما قسەی خۆی کرد

یاسین