zagros news agency

ئێران تاقیکردنەوەی مووشەکێکی نوێ ڕاگەیاند و هۆشداریی دایە ئەمریکا

وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمیر عەزیز نەسیرزادە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی نوێی بە کڵاوەی جەنگیی دوو تەنی تاقی کردووەتەوە و هاوکات هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، نەسیرزادە گوتوویەتی: «ئەگەر شەڕێکمان بەسەردا بسەپێنرێت، هێرش دەکەینە سەر ئامانجەکانمان و زیانی قورس بە دوژمن دەگات. پێویستە ئەمریکا ناوچەکە بەجێ بهێڵێت.»
ناوبراو جەختیشی کردەوە، دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک “پڕە” و ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک بابەتی بەرگریی و مووشەکی لە دانوستانەکاندا بهێنێتە گۆڕێ.
ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێک. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر ڕێککەوتنێکی گشتگیر دەکاتەوە، کە جگە لە پرسی ئەتۆمی، بەرنامەی مووشەکی و سیاسەتە هەرێمییەکانی ئێرانیش لەخۆ بگرێت و ئەمەش خاڵی سەرەکیی ناکۆکیی نێوان هەردوولایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ڕاوەستانی شەڕ زیاتر لە ٤٦٠٠ بیانی لە ڕێگەی تورکمانستانەوە ئێرانیان جێ هێشتووە

یاسین

لە سووریا چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک و 10 کەسیان کوشت و بریندار کرد

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

یاسین