zagros news agency

ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسانی بیانی دەستگیر دەکات

 

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، پۆلیسی ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر ژووری ڕۆژنامەنووسان و دەستی بەسەر کەلوپەلەکانی تیمی تەلەفزیۆنی عەرەبی لە حەیفادا گرت.

میدیاکان بڵاویان کردەوە، سەرجەم تیمەکانی ڕۆژنامەوانان ئاگادارکراونەتەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگهێشت دەکرێن بۆ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە.

پۆلیسی ئیسرائیل لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە، بەدوای ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی لە ئیسرائیلدا دەگەرێت.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، پۆلیس ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسانی بیانی دەکات کە ڕووماڵی ڕووداوەکانی حەیفا بکەن، دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە هێرشێکی موشەکی کرایە سەر پاڵاوگەی نەوتی حەیفا.

لەو چوارچێوەیەدا، ئیتیمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل کە بەوەزیرە توندڕەوەکە ناسراوە، بە بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی شاباکی ڕاگەیاندووە: دەسەڵاتەکانتان لە دژی پەخشە بیانییەکان کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل دەکەن، بەکاربهێنن، پۆلیسیش هاوکاریتان دەکات.

ڕۆژی دووشەممە، بن گڤیر نامەیەکی فەرمی بۆ بەرپرسی دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل نارد و هۆشداریی دا، لە مەترسی پەخشی ڕاستەوخۆی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی لەو شوێنانەی بۆردومان دەکرێت.

بن گڤیر گوتی: “هەندێک لە میدیاکارانی بیانی شوێنەکانی بۆردومانکردن هەڵدەبژێرن ڕاستەوخۆ پەخش دەگوازنەوە، بەمەش پێشێلکارییەکی ئەمنی جددی دەکەن و ڕێساکانی سانسۆریش پێشێل دەکەن و ئاسایشی ئیسرائیل و هاووڵاتیانی دەخەنە مەترسییەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

گوران

ڕۆژنامەی گاردیان: پێنج سەربازی هێزی تایبەتی بەریتانیا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە سووریا تۆمەتبار کراون

دڵشاد

پارێزگاری هەولێر: بەرزترین ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی نۆیەم له‌ پارێزگای هەولێره‌

سەڵاح