zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن دەکات

ڕۆژی سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (فواد خازر المجالي) کونسوڵی گشتیی شانشینی ئۆردۆن کرد.

لە دیدارەکەدا کە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و هەروەها ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانی کونسوڵی ئۆردۆن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەدوولا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئێران لە عێراق: پزیشکیان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

سەڵاح

هاکان فیدان پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

سەڵاح