نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری) کرد.
لە پرسەنامەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییی خاتوو نەزیفە، کە هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری بووە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و خزم و دۆستانیان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خوای مەزن داواکار بوو، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، سەرەخۆشی لە بنهماڵه و کەسوکاری بهڕێزیان دەکەم، هاوخەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/9/4


