zagros news agency

500 پارچە زەوی تاپۆ دەکرێت و دەدرێتە فەرمانبەران

ئەمڕۆ شەممە 6ی 6ی 2026، بە فەرمی پڕۆسەی تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکرابوون دەستی پێکرد، هاوکات ئامادەکاریی پێویستیش بۆ دابەشکردنی زیاتر لە 1100 پارچە زەوی دیکە لە سنوورەکەدا ئەنجامدراوە.

مەموند عەبدولوەهاب، سەرۆکی شارەوانی بەحرکە ڕایگەیاند کە تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییە دابەشکراوەکان بە کۆتا هاتوون. ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ ناوی یەکەم کۆمەڵەی فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە کە ژمارەیان 500 کەسە، بۆ ئەوەی سەردانی شارەوانی بکەن بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕێکار و مامەڵە یاساییەکانیان.

سەرۆکی شارەوانیی بەحرکە ڕوونیکردەوە کە سەرەتا پڕۆسەی وردبینیکردن بۆ ناوەکان ئەنجام دەدرێت، پاشان کارتەکان دەدرێنە فەرمانبەران و لە قۆناغی کۆتاییدا زەوییەکان تاپۆ دەکرێن، کە تەواوی ئەم پرۆسەیە نزیکەی 3 مانگ دەخایەنێت. جێی ئاماژەیە لە سنووری شارەوانیی بەحرکەدا 3300 پارچە زەوی دابەشکراوە و ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی سوودمەند قۆناغ بە قۆناغ بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان بڵاودەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەڵاح

لە هەولێر کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی ئیتاڵی بەڕێوەچوو

ART

ریچارد گێر هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی فەڵەستینی رادەگەیێنێت

ART