zagros news agency

سوودانی: له دوورخستنەوەی عێراق له شەڕ سەرکەوتوو بووین

 

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووپاتیکردەوە عێراق هەرگیز لە پێگەی لاوازیدا نەبووە و نابێت. پێشتر رووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە و شکستی پێهێناوە، بە سەرکەوتوویی هەڕەشەکانی بەرپەرچ داوەتەوە و گەلەکەی لە کارەساتەکانی شەڕ رزگار کردووە.

لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سوودانی رایگەیاند، “رێگه بە هیچ کارێکی ناوخۆیی و دەرەکی نادەین کە زیان بە ئاسایش بگەیەنێت و بەهێزەوە رووبەڕووی دەبینەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد، ” مامەڵەمان لەگەڵ رووداوەکان کردووە بەشێوەیەک بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق لە پێشینەی کارەکاندا بێت.”

سوودانی گوتی، “ئێمە بە ئیدانەکردن و رەتکردنەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هەوڵی بەئەنقەست بۆ تێکدانی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە، هەڵوێستی عێراقمان دووپات کردووەتەوە”.

راشیگەیاند، “ئیسرائیل بە بیانووی شکستخواردوو بۆ فراوانکردنی بازنەی ململانێکان کەڵک وەردەگرێت و ریشەی کێشەکە لە پشتگوێخستنی مافی فەڵەستینییەکانە. هیوادارین رێککەوتنی ئاگربەست بەهێز و پتەو بێت.”

ئاشکراشی کرد، “بنکە سەربازییەکانی عێراق لەلایەن درۆنی بۆمبڕێژکراو کەوتە بەر هێرشێکی خیانەتکارانە و ترسنۆکانە، ئەمەش زیانی بە سیستەمی رادار لە بنکەی تاجی و ئیمام عەلی لە زیقار گەیاند. هێزە چەکدارەکان و بەرگرییە ئاسمانییەکانمان بەخێرایی وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە کە بنکەکانی دیکەیان کردە ئامانج، فڕۆکە هێرشبەرەکانیان خستە خوارەوە. لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی رەهەندەکانی ئەم هێرشه و دۆخەکە دەکرێت.”

سوودانی جەختی کردەوە، “حکومەت پلانێکی تۆکمەی بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی داڕشتووە، هەروەها کۆمەڵێک گرێبەست و پڕۆژە هەیە بۆ تەواوکردنی پڕچەککردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەپێی دوایین تایبەتمەندییەکان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرینەی پزیشكانی بیانی لە ئەڵمانیا سوورین

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید هەوڵی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی بەرگریکارێکی دەدات.

یاسین

هۆکاری ڕاگرتنی تێلەگرام لە عێراق ئاشکرا کرا

یاسین