zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی (یەکی موحەرەم)سەری ساڵی نوێی کۆچی

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێڕاق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتایی هاتنی کێشە و ئاڵۆزیەکان بێت.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی موحەرەمی ۱٤٤۷ی کۆچی
۲٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲٥ی زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە

یاسین

سەرۆکایەتی کۆمار: هێرشەکان بۆ سەر پێشمەرگە پێشێلکارییەکی زەقە بۆ سەروەری وڵات

سەڵاح

پارتی چاكسازی توركمان :  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە

یاسین