zagros news agency

پێشبینییەکان سەبارەت بە داهاتووی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ

 

میجاتۆڤیچ ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید ستایشی دەستنیشانکردنی چابی ئەلۆنسۆی کرد وەک ڕاهێنەری نوێی تیپەکە و جەختی لەوە کردەوە کە ڕاهێنەری ئیسپانی نوێنەرایەتی ڕیاڵ دەکات بۆ سەرکردایەتیکردنی پڕۆژەی یانەکە لە ماوەی داهاتوودا.

میجاتۆڤیچ دەڵێت: بێ گومان خابی پیاوێکی گونجاوە بۆ ئەو کارە، تۆپی پێی ئەمڕۆ پێویستی بە ڕووخساری نوێ هەیە، بەتایبەتی لە یانەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاڤی دەزانێت لە کوێوە هاتووە و یانەکە و مێژووەکەی و کەشوهەوای یانەکە دەزانێت، ئەوەش بۆ هەر ڕاهێنەرێک زۆر گرنگە، تیپەکە باشتر دەردەکەوێت لەوەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بوو، دڵنیام هەموو ڕۆژێک بەهێزتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یوسف ئەمین لە هەڵبژاردەی عێراق دادەبڕێت

یاسین

ڕووداوێکی سەیر یاری نێوان قاسم و کارەبای کۆتایی پێهێـنا

یاسین

مباپێ رەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت

یاسین