zagros news agency

پزیشکانی دڵ هۆشیاری دەدەنە هاندەرانی تۆپی پێ

دکتۆر ویلیام زوغبی سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی هیوستن میسۆدێست ڕایگەیاند، لەگەڵ گەرمبوونی ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی لەم ساڵەدا هەستی هاندەران لە نێوان خۆشی و دڵتەنگی و شڵەژاندا دێت و دەچێت و زۆرجار لە یەک یاریدا هەموو ئەم هەستانە کۆدەبنەوە کە ئەمەش بەهۆی هێرشە پێچەوانەکان و هەوڵەکانی بڕینی هێڵی بەرگری و دەرفەتە خێراکانەوە ئاستی وروژاندن و فشار بەرز دەکاتەوە و دڵیش ڕاستەوخۆ کاردانەوەی بۆی دەبێت.
ئەم پزیشکە ڕوونی دەکاتەوە کە لە کاتی تەماشاکردنی یارییە حەماسییەکاندا تێکڕای لێدانی دڵ و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە کە ئەمەش کاردانەوەیەکی سروشتییە و جەستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخە مەترسیدارەکان بەکاری دەهێنێت و بە وەڵامدانەوەی ڕاکردن یان شەڕکردن دەناسرێت چونکە کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە ژێر فشاری دەروونی یان جەستەیی ڕژێنەکان هۆرمۆنێک دەردەدەن کە پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە بەڵام جەستە جیاوازی نێوان یاری و مەترسی ڕاستەقینە ناکات و تەنیا دەیەوێت باشترین دەرفەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکە بڕەخسێنێت.
زوغبی دڵنیایی دەدات کە کەسانی تەندروست پێویست ناکات نیشانی نیگەرانی بدەن چونکە ئەم گۆڕانکارییانە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام نابن کە زیان بە دڵ بگەیەنن بەڵام بارودۆخەکە بۆ تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان جیاوازە چونکە ناچاریان دەکات دڵیان بە ماندووبوونی زیاترەوە کار بکات و ڕەنگە نیشانەکانی وەک ئازاری سنگ و تەنگەنەفەسییان تێدا دەربکەوێت و لە حاڵەتی زۆر دەگمەنیشدا فشارەکە دەبێتە هۆی تێکچوونی ماسولکەکانی دڵ کە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لەمە هاندەران هەمیشە پارێزگاری لە کێشی گونجاو و وەرزش و خۆراکی هاوسەنگ بکەن و لە جگەرەکێشان دووربکەونەوە بۆ ئەوەی هاندانی تیمەکەیان هەمیشە ئەزموونێکی خۆش و بێمەترسی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و دادوه‌ر فایه‌ق زێدان کۆبوونه‌وه‌

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح