zagros news agency

جولیان مەکمان کۆچی دواییکرد

ئەکتەری ئوسترالی، جولیان مەکمان، کە بە رۆڵی لە زنجیرەکانی “Charmed”،”Nip/Tuck” و “FBI: Most Wanted”، هەروەها رۆڵی خراپەکاری “دکتۆر دووم” لە فیلمی “Fantastic Four” ناسراوە، لە تەمەنی 56 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

مەکمان لە شاری کلیەرواتەر لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، دوای ململانێیەک لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەدا گیانی لەدەستدا، پێشتر ئەم بابەتە بە ئاشکرا رانەگەیەنرابوو.

هاوسەرەکەی، کێلی پاناگوا، هەواڵی کۆچکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و لە بەیاننامەیەکدا کە گۆڤاری “Deadline” بڵاویکردەوە، گوتی: “دەمەوێت بە جیهان رابگەیەنم کە هاوسەرە خۆشەویستەکەم، جولیان مەکمان، ئەم هەفتەیە بە ئارامی کۆچی دواییکرد، دوای ململانێیەکی ئازایانە لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەدا. جولیان ژیانی خۆشدەویست، خێزانەکەی، هاوڕێکانی، کارەکەی و هەوادارانی خۆشدەویست. قووڵترین ئاواتی ئەوە بوو دڵخۆشی بهێنێتە نێو دڵی زۆرترین کەسەوە”.

جولیان مەکمان میراتێکی هونەریی دەوڵەمەندی لەدوای خۆی جێهێشت و یادەوەرییەکەی لە دڵی هەوادارانیدا لە سەرانسەری جیهاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

لە هەولێر پێنجەمین پێشانگەی قوتابخانەی كۆشش كرایەوە

ART

بەشێک لە دیوارەکانی هەولێر به وێنەی ئاڵای کوردستان دەنەخشێندرێن

ART