zagros news agency

کۆنسێرتێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی موزیک لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی موزیکەوە، کۆنسێرتێکی تایبەتی میوزیک و گۆرانی لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر سازکرا.

ئەم چالاکییە هونەرییە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی موزیک و وەک هەنگاوێک بۆ پەرەپێدانی زیاتری کولتوور و هونەری ڕەسەن ئامادەکرابوو، تێیدا ژمارەیەک لە هونەرمەندان و گۆرانیبێژان کۆمەڵێک بەرهەمی میوزیکی و ئاوازیان پێشکەش کرد، کە کەشێکی هونەری و کەلتووری بەجۆش و خرۆشی بۆ ئامادەبووان دروست کرد.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە گرنگیی ڕۆژی جیهانیی موزیک کرا و جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە چالاکییە هونەرییەکان و پشتگیریکردنی هونەرمەندان کرا، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی کولتووریی شاری هەولێر.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بەرپرسانی حکومی و حیزبی و ژمارەیەک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی بواری هونەر بەڕێوەچوو.

کۆنسێرتەکە بەشێک بوو لە بەرنامە و چالاکییە کولتوورییەکانی هەولێر بۆ یادکردنەوەی بۆنە جیهانییە هونەرییەکان و دەوڵەمەندکردنی نێوەندی موزیکی لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

یاسین

به تۆمەتی بەرتیل سزای بەندکردنی بەسەر پەرلەمانتارێکی عێراقدا سەپێندرا

یاسین

توێژینەوەیەکی زانکۆی بێرمینگام مەترسییەکی چا ئاشکرا دەکات

یاسین