به‌پێی ئامارێك گه‌یشتوه‌ته‌وه ده‌ست ئاژانسی زاگرۆس ئاستی وه‌به‌رهێنانی بیانی له كوردستان وێرای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان هه‌نگاوی گرنگی ناوه و به‌شێكی زۆریان پرۆژه‌ی گه‌وره‌یان كردووه.
به‌پێی زانیاری تایبه‌ت ده‌ست ئاژانسی زاگرۆس كه‌وتووه: وێڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان، كه‌چی كۆمپانیا بیانییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تیی ڕوویان له كوردستان كردووه و هه‌وڵیان داوه وه‌به‌رهێنان له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا بکەن، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه به‌هۆی فه‌راهه‌مكردنی ئارامی و ئاسایش و كه‌شێكی گونجاوی ئابووری، ئاستی وه‌به‌رهێنانی بیانی له كوردستان گه‌یشته ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار، به پێی ئامارێك ته‌نیا له 50 پرۆژەدا له سێكته‌ری جیاوازه‌وه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه كه سه‌رمایه‌یان نزیكه له 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و كۆمپانیاکانیش ناوخۆیی بوون، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر باشه له سێكته‌ری وه‌به‌رهێناندا.
به‌پێی هه‌مان زانیاری: هه‌ریه‌كه له ولاتانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و توركیا و ئێران و ئه‌رده‌ن و میسر و یه‌كێتی ئه‌وروپا و چین به‌شێكی دیكه‌ی ولاتانی جیهان وه‌به‌رهێنانیان له كوردستان كردووه.

