zagros news agency

میدحەت سانجار: سەرۆک بارزانی هەمیشە داوای چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد کردووە

میدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمرالی، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە پرۆسەی ئاشتیدا بەرز دەنرخێنێت و جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستیی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ لە تورکیا کە مافی کوردان بپارێزێت.
میدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمرالی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ “کوردستان٢٤” کە بڕیارە ئەمشەو بڵاو بکرێتەوە، باسی لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پرۆسەی ئاشتیدا کرد.
سانجار ڕایگەیاند: “بێگومان سەرۆک بارزانی هەمیشە داوای چارەسەریی ئەم پرسەی بە ڕێگەی سیاسی، دانوستان و دیالۆگ کردووە. لە هەمان کاتدا مام جەلالیش هەمان ڕۆڵی هەبوو. ئێستا نیشاندانی پشتیوانی لەسەر ئەرزی واقیع زۆر گرنگە.”
ناوبراو گوتیشی: “شەڕی چەکداری کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشووری کوردستان و ڕۆژاڤا هەیە، بۆیە پشتیوانیی هەرێم بۆ چارەسەری، زۆر بەنرخە.”
میدحەت سانجار ئاماژەی بەوەش دا، دانانی چەک لە باشووری کوردستان و لە نزیک سلێمانی، گرنگیی خۆی هەیە و نیشاندەری ئەوەیە کە پشتیوانییەکی ڕاستەقینە لە هەرێمی کوردستان بۆ پرۆسەکە هەیە.
ئەو ئەندامەی شاندی ئیمرالی جەختیشی کردەوە، پێویستە دەستوورێکی نوێ لە تورکیا بنووسرێتەوە کە مافی کوردان و یەکسانیی هەموو گەلان و ئازادیی ناسنامەکانی تێدا پارێزراو بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەکى کەمى تۆمار کرد

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

عەنکاوه‌… بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، بەشداریان لە مەراسیمی پیرۆز کردنی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح کرد

دڵشاد