zagros news agency

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە فەرمی پێنجەمین گرێبەستی هاوینەی خۆی ڕادەگەیەنێت

 

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی مارک پوپێلی بەرگریکاری یانەی ئەلمێریای ڕاگەیاند و بەمەش بووە پێنجەم گرێبەستی یانەکە لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی ٢٠٢٥/٢٠٢٦.

بەهای گرێبەستەکە نزیکەی ١٢ ملیۆن یۆرۆیە، یاریزانەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا، پێش ئەوەی گرێبەستەکەی واژۆ بکات کە تا هاوینی ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت.

دوای واژۆکردنی، پوپێل سەردانی یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی کرد و لەگەڵ میگێل ئەنخێل گیل مارین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە کۆبووەوە، پێش ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ بە فەرمی تەواوبوونی گرێبەستەکەی ڕابگەیەنێت.

یاریزانەکە فۆڵباکە و تەمەن ٢٢ ساڵ بەرەو کەمپی مەشقەکانی تیپەکە لە شاری لۆس ئەنجلۆس دەڕوات بۆ ئەوەی لە ژێر دەستی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنانەکاندا بەشداری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم یاریگەی شەهید “فەڕەنسۆ هەریری” نۆژەن دەکرێتەوە

یاسین

شەڕێکی خوێناوی کە لە مێژووی مۆندیالدا رویداوە

یاسین

ئینتەرمیلان نزیکە لەوەی قەیرانەکانی تێپەڕێنێ

یاسین