zagros news agency

یانەی هەولێر کورسی یاریگای خۆی دەفرۆشێت

 

لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی هەولێر ڕایگەیاند کورسیە کۆنەکانی یاریگای فرانسۆ هەریری دەفرۆشێت و هەر لایەنێک ئامادەیە بۆ ئەوەی بیکڕێت ئامادەن لەگەڵی بگەنە ڕێککەوتن،ئەم کارەی یانەی هەولێر وەکو کۆکردنەوەی سەرچاوەیەکی دارایی ئاماژەی پێدەکرێت و یانەکە دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە بڕە پارەیەک کۆ بکاتەوە.

شایەنی باسە ئەم کارەی هەولێر وەکو بەشێکی دیکەی بازرگانیەکانی یانەکە کاری پێکراوە و لە ئێستاوە چەند لایەنێک ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ کڕینەوە ئەو کورسیانە،کە لەنێوانیاندا بەشێکیان هاندەری یانەکە و دەیانەوەێت وەکو یادگارییەک لەلای خۆیان بیهێڵنەوە.

یانەی هەولێر ئێستا یاریگایەکەی لەژێر چاککردنەوەدایە و کاری نوێکردنەوەی بەشێکی بۆ دەکرێت،کە گرنگترینیان گۆڕینی کورسی هاندەرانە و شوێنی VIPیش گۆڕانکاری تێدا دەکرێت،جگە لەوەش شوێنی دانیشتنی ستاف و یاریزانان نۆژەندەکرێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

٩٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز

ahamd.luqman

هەولێر لە کۆتا ساتەکان غەڕافی تووشی شکست کرد

یاسین

مانچێستەر یونایتد بڕیاری لەسەر ئامۆریمی ڕاهێنەریدا

یاسین