zagros news agency

بایرن میونشن بڕیاریداوە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ لە ئێستادا لەخۆبگرێت

 

گۆڤاری “سپۆرت بیڵد”ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە ئیدارەی بایرن میونشن دەستیکردووە بە ئامادەکردنی لیستی ئەو یاریزانانەی کە دەیەوێت لە وەرزی داهاتووەوە گرێبەست لەگەڵیان بکات.
فلۆریان ویرتز (21 ساڵ) یەکەم ئەستێرەی یانەی بایر لیڤەرکوزنە، بەو پێیەی وەرزی ڕابردوو یارمەتی تیپەکەی دا دوو گۆڵی مێژوویی (نازناوی خولەکە و جامی ئەڵمانی) بەدەستبهێنێت، بەبێ ئەوەی بەدرێژایی وەرزی ڕابردوو تاڵی شکستەکانی لە ئاستی ناوخۆدا ئەزموون بکات.
“سپۆرت بیڵد” ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی بایرن میونشن دڵنیایە لەوەی فلۆریان ویرتز ڕازی دەبێت بە بیرۆکەی گواستنەوە بۆ تیپی باڤاریا کە لە وەرزی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ دوای بردنەوەی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی ڕیکوردێکی گەورەی شکاند

یاسین

لویس دیاز بە خێرایی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن رادەهێنێت

یاسین

ڕیال مەدرید زیاتر لە 10 گرێبەستی زستانە ڕەتدەکاتەوە

یاسین