zagros news agency

سوودەکانی چای سەوز

ئەگەر سوودەکانی چای سەوز بزانیت ئەوا بێگومان رۆژانە دەیخۆیتەوە و بایەخی پێ دەدەیت، چونکە بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، هاوکات دەکرێت تێکەڵ بکرێت لەگەڵ زەنجەبیل یاخود نەعنا یان ئاوی لیمۆ بۆ ئەوەی تامێکی خۆشتری هەبێت.

بوونی ماددەی دژەئۆکسان تێیدا، دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسەی کە تووشی هەوکردنی قورگ و ناو دەمت دەکات.

سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری.

دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، کەهۆکارە بۆ دەردانی ماددەی ئەنسۆلین و بەشێوەیەکی ڕێک رێگری دەکات لەبەرزبوونەوەی ئاستی شەکر.

رێگری دەکات لەتووشبوون بە شێرپەنجە، کە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان.

دەتپارێزێت لە تووشبوون بە سەکتەی دڵ.

ئەگەر رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێنت زۆربێت، دەکرێت رۆژانە چای سەوز بخۆیتەوە.

چای سەوز بۆ پێست بەسوودە و دژی چرچولۆچیە.

چای سەوز پارێزگاری لە دڵ دەکات دژی جەڵتە، وادەکات بەرگەی گۆڕانەکانی پەستانی خوێن بگرێت.

تێبینی: سەرەرای هەموو ئەو سوودانە زۆر خواردنی زیانی هەیە، چونکە ئاسن و کالسیۆم دەمژێت و ئێسک دەپوکێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن بزانیت رێژەی ڤیتامینەكان لە لەشتدا كەمە

lana

خواردنی باینجان چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

نەشتەرگەری چاندنی چیپی Neuralink بۆ یەکەم نەخۆش ئیفلیجی ئەنجام درا

یاسین