zagros news agency

ئەم خواردنانە پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەنi

پزیشک ئێرینا کالینینا، پسپۆڕی ڕوسی لەبواری خۆراک ڕایگەیاند، فستق، مەعدەنوس و بیبەری شیرین سودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو هەیە.

پزیشکەکە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕوونیدەکاتەوە ئەو تیشکانەی لە ئامێرەکانی وەک لاپتۆپ، تەلەفزیۆن و مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچن زیان بە خانەکانی چاو دەگەیەنن، ماددەکانی وەک لۆتین، زیاکسانسین و کارۆتینەکان پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەن.

پزیشکەکە دەڵێت:” ئەو ماددانە جەستە ناتوانێت بەرهەمیان بهێنێت، بۆیە دەتوانرێت لەڕێگەی هەندێک لە خواردنەکانەوە بەدەستبهێنرێت”، جەختی لەوەشکردەوە ماددەی لۆتین و زیاکسانسین بەڕێژەیەکی زۆر لە سپێناخ، بیبەری شیرین، ڕیحان، مەعدەنوس، جەرجیر، بەزالیا، فستق و کولەکەی زەردا هەن، بەپێی ماڵپەڕی”نوڤوستی”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا.. زیاتر لە 700 کەس تووشی نەخۆشی سورێژە بوون

سەڵاح

خواردنی مۆز لە بەیانیاندا ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت

lana

چۆن هۆرمۆنی دڵخۆشی زیادبکەین

lana