zagros news agency

فشارەکانی ئیساک و لیڤەرپول لەسەر نیوکاسڵ زیاتر دەبن و بڕیارەکەش لای نیوکاسڵە

لەم ماوەیەی مێرکاتۆی هاوینەدا یەکێک لەو ناوانەی زۆر کەتبووە سەر زمانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەکان “ئەلێکساندەر ئیساک”ی ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ بووە،کە ئەم هاوینە یاریزانەکە بۆندی زۆری پێگەشتووە تاکو نیوکاسڵ بە جێبێـڵـێـت و ئەزموونێکی نوێ لە یانەیەکی تر تاقیبکاتەوە.

 

فابریزۆ ڕۆمانۆی پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئەوەی ئاشکرا کردوە،کە ئیساک بە ڕوونی لای کارگێڕی نیوکاسڵ باسی ڕۆیشتنی کردوە و ئاماژەی بەوە کردوە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات لە پێناو تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ و هەر لەبەر ئەوەش یاریزانەکە سەفەری لەگەڵ نیوکاسڵ بۆ ئامادەکاریەکانی وەرزی داهاتوو نیوکاسڵیش وەکو یاریزانی پێکراو هەژماری کردوە.

 

نزیکترین یانە لە ئیساک یانەی لیڤەرپولە لە ئێستادا،کە ڕێدز ئامادەیە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بدات لەکاتێکدا هیچ یانەیەک لە ئێستا و ڕابردوو ئەوەی نەکردوە ئەوەی ماوەتەوە لای نیوکاسڵە
ئەلێکساندەر ئیساکی سویدی ئێستا تەمەنی 25 ساڵە و لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کردوە لە 86 یاری خاوەنی 54 گۆڵە لەگەڵ ئەو یانەیە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەلاح لە مامەڵەی لیڤەرپوڵ نیگەرانە و بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە

یاسین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای رۆدیگێر دەکات

یاسین

ڕیاڵ مەدرید لەنێو جەرگەی بێرنابیۆ سێ خاڵی دیکەی وەرگرت

یاسین