لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی گشتیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، باس له‌و لێژنه باڵا ئه‌منیه ده‌كات كه بڕیاره سبه‌ی بگاته هه‌ولێرو زانیاری له‌سه‌ر هێرشه درۆنییه‌كان بخاته‌روو.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، ئه‌مرۆ 30ی7ی2025 بۆ زاگرۆس گوتی: “سبه‌ی لێژنه‌یه‌كی باڵای هونه‌ری-سه‌ربازی له‌به‌غداوه ده‌گاته هه‌ولێر، پیشووتر لێژنه‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی، سه‌ردانی هه‌ولێری كردبوو و شوێنی پاشماوه‌ی درۆنییه‌كانیان بینی بوو، به‌ڵام ئه‌م لێژنه‌ی سبه‌ی دێت (پێكهاته‌یان هونه‌ری، به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه، شاره‌زان له بواری درۆن، هه‌واڵگری و هه‌واڵگری نیشتیمانییه”و ته‌واوكه‌ری لێژنه‌ی پێشووتره.
گوتیشی: “ئه‌و لێژنانه راپۆرتی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی ئاراسته‌ی درۆنه‌كان چۆنن و چۆن ته‌قیونه‌ته‌وه و ده‌یده‌نه ئه‌و لێژنه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، چونكه ئه‌و لێژنه‌یه به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دروستكراوه، هیواداریم كاری ئه‌و لێژنه‌یه وه‌ك ئه‌وانی دیكه نه‌بێت و راستییه‌كان ئاشكرا بكرێت، و په‌رده‌پۆشی قبوڵناكرێت”.

