zagros news agency

پلەی گەرمی بەرز فلیک ناچار دەکات چەند کارێک بکات

 

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا دەستکاری خشتەی ڕاهێنانەکانی تیپەکەی بکات لە کۆریای باشوور بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کە گەیشتە ٣٦ پلەی سەدی و شێداری بەرز.

فلیک ڕوونیشیکردەوە یاریزانان ماوەی پشوودانی زیاتریان پێدەدرێت، هەروەها ئاوی خواردنەوەی بەردەوامیان بۆ دابیندەکرێت بۆ دڵنیابوون لە باشی جەستەیییان.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەدا کە خشتەی توندی گەشتە ئاسیاییەکان بووە هۆی لەدەستدانی سێ مەشق و ڕاهێنان، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەولەویەتی ئێستا ئامادەکردنی تیپەکەیە بۆ وەرزی نوێ بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەر تەندروستی یاریزانەکان بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دیاریکرا

یاسین

ئەنچیلۆتی وەڵامی هەواڵی ڕۆیشتنی دەداتەوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە کرواتیا هێنا

یاسین