zagros news agency

ئەمەریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشتی ئێران نەکەن

ئەمڕۆ شەممە، 2ـ8-2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی بە زمانی فارسی داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کرد بە پلانەکانیان بۆ سەردانیکردنی ئێران دا بچنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیانی و داوایان لێ دەکات، ئەگەر هەر پلانێکی گەشتکردنیان بۆ ئێران هەیە، ئەوە چاو بە پلانەکانیاندا بخشێننەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران لە دوای شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا تووشی نیگەرانی و ترس بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک بیر لە سەردانی ئێران دەکاتەوە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکەی بکاتەوە، جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە هاووڵاتیانی ئەمەریکی “نابێت گەشتی ئێران بکەن” لە هیچ کاتێکدا.
ئەمەریکا ئێرانی لە لیستی “پۆلی چوارەم” داناوە، کە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە کە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەی بە مەترسیدار دادەنرێت، دەریدەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامۆژگاری ئەو هاووڵاتیانەی کرد کە ئارەزووی گەشتکردن دەکەن، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ڕاوێژکاری ئەمنی بکەن بۆ زانینی نوێترین نوێکاری و زانیارییە ئەمنییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا

سەڵاح

وەزیری داد بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی کوردستان ئاڕاستەی هەموو سەرۆکایەتییەکان کرد

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا دەكات

یاسین