zagros news agency

چۆن بادەم یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری جەستە دەدات

ڕۆژانە مشتێکی کەمی بادەم یارمەتی سنووردارکردنی ئارەزووی خواردن دەدات و پشتگیری تەندروستی میتابۆلیک دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی “Eating Well”، گرنگیدان بە کەمکردنەوەی چەوری جەست، تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی دەپارێزێت، چونکە کۆبوونەوەی چەوری پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جۆری دووەمی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکەوە هەیە.

ستایسی لۆفتۆن پسپۆڕی خۆراک دەڵێت ” بادەم چەورییە تەندروستەکان، پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت و کاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی هەڵگرتنی چەوری جەستەت هەیە، بەتایبەتی لە دەوروبەری کەمەرت”

بادەم دەتوانێت پاڵپشتی پێکهاتەیەکی تەندروست لە جەستەدا بکات، هەروەها چەندین سوودی دیکەی هەیە، کە بریتین لە:

١. یارمەتی ڕێکخستنی برسێتی و ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە خواردن دەکات.

٢. یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری ناوپۆشی جەستە دەدات.

٣. بادەم چەوری تاک نەتێر، مەگنیسیۆم، دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک ڤیتامین E و پۆلیفینۆل لەخۆدەگرێت، کە هەموویان پێکەوە کاردەکەن بۆ پشتگیریکردنی هەستیاری ئەنسۆلین و ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.

٤. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana

پەتایەکی مەترسیدار بەڕێوەیە

یاسین

خواردنی بادەم لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت

lana