لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا یانەی هەولێر گرێبەستە گەورەکەی ڕاگەیاند و گەڕانەوەی ئەفسانەکەی خۆی سەرهەنگ موحسینی ڕاگەیاند و بۆ وەرزی داهاتوو سەرهەنگ دوای دابڕانێکی درێژ لەنێو هێڵی گۆڵی قەڵا و منارە خۆی دەبینێتەوە.
سەرهەنگ دوای ئەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی نەجەف کۆتایی هات بڕیاریدا بۆندەکەی نوێ نەکاتەوە هەرچەندیش یانەی نەجەف هەڵیدا سەرهەنگ ڕازی بکات بەوەی بۆندەکەی نوێ بکاتەوە بەڵام گۆڵپارێزە کوردەکە ڕازی نەبوو.
جگە لە هاتنەوەی سەرهەنگ موحسین یانەی هەولێر بۆندی ژیار گۆڤەند گەڕایەوە قەڵا و منارە و عەلی شاخەوانیش گەڕایەوە هەولێر،کە ئەم بۆندانە لە ماوەی 20 خولەک ڕاگەیاندران.
ئەم بۆندەی یانەی هەولێر دڵخۆشیەکی زۆری خستە شەقامی وەرزشی شارەکە و دەستەی کارگێڕی نوێش لە یانەکە ڕۆڵی کارایان هەبووە لەوەی ئەو ئەستێرانە بگەڕێنەوە تیپەکە،کە بە ئیمزا کردنی ئەو گرێبەستانە یانەی هەولێر زەنگی مەترسی لێدا.
“سەرکار ڕێبوار”

