zagros news agency

وادەی ڕۆیشتنی تێر شتیگن لە بەرشەلۆنە دیاریکرا

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، مارک ئەندرێ تێر ستیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی لە کۆتای خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار خواستی خۆی بۆ ڕێزگرتن لە گرێبەستەکەی ڕاگەیاندووە، کە تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت.

ڕاپۆرتەکە دووپاتی کردەوە کە گواستنەوەی زستانەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی، چونکە بژاردەی ڕۆیشتنی بە کراوەیی دەمێنێتەوە، جا بە خواستن بێت یان بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ هەمیشەیی، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی پشتبەستنی یانەکە بە دوو یاریزانی خوان گارسیا و شچێسنی بۆ ماوەی داهاتوو.

لە کاتێکدا تێر شتیگن بەردەوامە لە چاکبوونەوەی لە نەشتەرگەری پشتەوە، کە چەند مانگێک لە یاریگاکان دووری دەخاتەوە، گۆڵپارێزەکە دوو رێگای هەیە وەرگرتنەوەی توانای تەواوی لەشجوانی لە لایەک، و دەستەبەرکردنی کاتی ئاسایی یاریکردن لە لایەکی دیکە، دڵنیابوون لەوەی کە شوێنی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش مۆندیالی داهاتوو دەپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لویس دیاز بریاری لە داهاتوی خۆی داوە

یاسین

مان ستی توانی سێمینیۆ بگوازێتەوە یانەکەی

یاسین

دۆنارۆما گۆڵپارێزێکی گەورەیە و کەسێکی خراپە

یاسین