zagros news agency

ئایا شوێنی نیشتەجێبوونت کاریگەری لەسەر مەترسیی تووشبوون بە زەهایمەر هەیە؟

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ئەو کەسانەی لە گەڕەکە سەوز و پڕ لە دارستانەکاندا دەژین، ڕەنگە ڕووبەڕووی مەترسییەکی کەمتر ببنەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە(زەهایمەر).

توێژینەوەیەکی هاوبەشی زانکۆی ستۆکهۆڵم و پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوید نیشانی دا کە بوونی سەوزایی و پڕ لە گیا لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوون، پەیوەندیی بە دابەزینی ٢٠ لەسەدیی مەترسیی تووشبوون بە زەهایمەر هەیە.

ئەم توێژینەوەیە (کە لە گۆڤاری «Alzheimer’s & Dementia» بڵاوکراوەتەوە) نزیکەی ٣ هەزار بەشداربووی لەخۆ گرتووە کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ چاودێر کراون؛ دەرکەوت کە کاریگەرییە پارێزەرییەکە لە نزیکترین مەودادا (تا ۱۰۰ مەتر لە دەوروبەری ماڵەوە) لە هەموویان بەهێزترە.

هۆکارەکانی پاراستنی مێشک لە ڕێگەی سەوزاییەوە:

کەمکردنەوەی گوشار و دڵەڕاوکێ: ژینگەی سروشتی و پوششی سەوز یارمەتیی چاکبوونەوەی روونی، کەمکردنەوەی فشار و بەرزکردنەوەی هەستی ئارامی دەدات.

پاراستنی ناڕاستەوخۆ: سەوزایی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ مرۆڤ لە کارەسات و مەترسییە ژینگەییەکان وەک دەنگی قەرەباڵغی، پیسبوونی هەوا و گەرما تووندەکان دەپارێزێت، هاوکات هاندەری چالاکیی جەستەیی و خەوێکی باشترە.

بە پشتبەستن بەوەی کە پێشبینی دەکرێت ژمارەی تووشبووان بە زەهایمەر لە یەکێتیی ئەوروپادا تا ساڵی ٢٠٥٠ بۆ زیاتر لە ١٤ ملیۆن کەس بەرز ببێتەوە، زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە لە کاتی پلانڕێژی و پەرەپێدانی شارەکاندا تەندروستیی مێشک لە بەرچاو بگیرێت، ئەمەش وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و گونجاندن لەگەڵ ئاووهەوادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کۆریای باشوور ژمارەی بەساڵاچووانی سەروو 100 ساڵ سێ هێندە زیادی کردووە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. پاریس ڕزگاری بوو و مانسیتیش کەوتەوە تەڵەی ئینتەرەوە

یاسین

سێنتکۆم : گەریی حەوتەمی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کۆتایهات

گوران