کۆمپانیای مێتا خۆی بۆ گەورەترین دروستکردنی سیستەم لە جیهانی زیرەکیی دەستکردا ئامادە دەکات بە ناوی پرۆمیسیۆس کە ئەم پرۆژەیە وێستگەیەکی وزە دروست دەکات کە بە گازی سروشتی کاردەکەن و توانای دەگاتە (٢٠٠) مێگاوات بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی وزەیەکی بەردەوام و جێگیر هەروەها پێشبینی دەکرێت ببێتە بەهێزترین سیستەم لەسەر ئاستی جیهان کۆمپانیای مێتا پلانی هەیە لە ماوەی تەنها (١٢ بۆ ١٥) مانگدا تەواوی بکات لە کاتێکدا پڕۆژەی هاوشێوە زیاتر لە سێ سالی پێدەچێت هەروەها پشت بە نزیکەی نیو ملیۆن چپسی (Nvidia GB200) و (Nvidia GB300) دەبەستێت.

