پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارۆچکەی مەخموور دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیروپشک بۆ دوو هەزار و 447 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی ‘مەخموور، دیبەگە، قەراج’ ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە لە 27ـی ئاداری 2024، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی دەرچووە، کە بڕیارەکە تایبەتە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر سوودمەند نەبوونە.
پێشتریش بەچەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، تاكو سهرجهم فهرمانبهرانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان زهوی وهردهگرن.

