zagros news agency

وردەکاری نوێ لەسەر گواستنەوەی نیکۆلاس جاکسۆن بۆ بایرن میونشن

 

ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکرد، بایرن میونشن و چێڵسی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەر بۆ یانە باڤارییەکە.

گرێبەستەکە قەرزێک لەخۆدەگرێت کە بڕگەی کڕینی تێدایە، لەنێویاندا بڕگەیەکی نوێ کە کڕینەکە دەکاتە ئیجباری لە ساڵی ٢٠٢٦، ئەگەر چێڵسی بیەوێت.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە جاکسۆن پێشتر ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گرێبەستی پێنج ساڵە لەگەڵ بایرن و نرخی خواستنەکەی ١٥ ملیۆن یۆرۆیە، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەردوو یانە بە فەرمی گرێبەستەکە ڕابگەیەنن

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

فلێک باس لە گەرانەوەی ئەستێرەیەکی تیپەکەی دەکات

یاسین

مۆرینیۆ : میسی هاوکاری کردووم

یاسین