دوای وەستانی بەشێکی زۆری خولەکانی جیهان بەهۆی یاری هەڵبژاردەکان و پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی گەورەترین ئەو یاریزانانەن،کە پەیواندیان بە شاندی هەڵبژادەکانیان کردۆتەوە بە مەبەستی یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی داهاتوو.
لیۆنێل مێسی ئێستا لە بۆینس ئایرسی ئەرجەنتینە و لەگەڵ تانگۆ دەستیان کردوە بە ئامادەکاریەکان،کە تەنها دوو یاریان ماوە بۆ تەواو کردنی ئەو قۆناغە
یاری یەکەمی ئەرجەنتین لە بەرەبەیانی هەینی دەبێت بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا لە کاتژمێر 2:30 لە نێو خاکی ئەرجەنتین
دووەمین یاریش دەبنە میوانی ئیکوادۆر لە بەرەبەیانی چوارشەممە کاتژمێر 2:30
لەکاتی دۆڕانی ئەو دوو یاریەش ئەرجەنتین دەگاتە مۆندیالی داهاتوو.
سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ ئێستا خەریکی ئامادەکاری و ڕاهێنان کردنە لەگەڵ پرتوگال بۆ دوو یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیال،کە لە یەکەمین یاری ئەم گەڕە دەبنە میوانی هەڵبژاردەی ئەرمینیا لە شەوی شەممە کاتژمێر 7:00 و لە یاری دووەمینیـش میوانداری هەڵبژاردەی هەنگاریا دەکەن لەنێو خاکی پرتوگال لە شەوی دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر 9:45
پرتوگال دەیەوێت قۆناغەکە لەخۆی ئاڵۆز نەکات و بە پلەی یەکەم لەو گرووپە دەرچێت تاکو ڕاستەوخۆ بگاتە مۆندیالی 2026.
سەرکار ڕێبوار”

