zagros news agency

پزشکیان: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگهای چوار کاتژمێر لەگەڵ پۆتین کۆبوومەوە

مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە دوای گەڕانەوەی لە چین ڕایگەیاند، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای، دیدارێکی چوار کاتژمێریی لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئەنجام داوە.
ناوبراو سەبارەت بە وردەکاریی دیدارەکە گوتی، لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆیان لەبارەی کاراکردنەوەی “میکانیزمی پەلەپیتکە” و هەروەها پرسە زانستی، هەرێمی و ئابوورییەکان کردووە.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ئاشکرای کرد، لە دیداری لەگەڵ هاوتا چینی و تورکیاییەکەیدا بڕیاری زۆر گرنگ و ستراتیژی دراون.
جێی باسە، چین و ڕووسیا لە ١٠ی خەرمانان لە نامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئێران، دژایەتیی خۆیان بۆ هەنگاوی سێ وڵاتە ئەورووپاییەکە بۆ کاراکردنەوەی “میکانیزمی پەلەپیتکە” و سەپاندنەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر تاراندا ڕاگەیاند. پزشکیان پشتڕاستی کردەوە، ئەو نامەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی شانگهایدا ئامادە کراوە و نێردراوە.
پێشتر فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا وەک سێ وڵاتی ئەورووپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لە ٦ی خەرمانان پڕۆسەیەکی ٣٠ ڕۆژەیان بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران ناسراو بە “میکانیزمی پەلەپیتکە” یان “سناپ باک” دەست پێ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر (ڕەفیق سابیر)

یاسین

پارێزگاری هەولێر: سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دیارییەك پێشكەشی زیانلێكەوتوانی بازاڕی قەیسەری دەكات

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

یاسین