zagros news agency

پارتی چاکسازی تورکمان: سەرۆک بارزانی هەمووکات له‌سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەكان

پارتی چاكسازی توركمان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێره‌وی پێشمه‌رگه‌ له‌پاریس رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ کردنەوەی رێرەوی پێشمەرگە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەئامادەبوونی سەرۆک و پێشمەرگەی کوردستان سەرۆک مەسعود بارزانی، ناوی پێشمەرگەی وەک جەنگاوەرێکی ئازادی و نموونەیەکی باڵا لە ئازایەتی و بەرخودان و قوربانیدان لە جیهاندا ناساند.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا بۆ ئاژانسی زاگرۆس نێردراوه‌ هاتووه‌: کردنەوەی رێرەوی پێشمەرگە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەئامادەبوونی سەرۆک و پێشمەرگەی کوردستان سەرۆک مەسعود بارزانی، ناوی پێشمەرگەی وەک جەنگاوەرێکی ئازادی و نموونەیەکی باڵا لە ئازایەتی و بەرخودان و قوربانیدان لە جیهاندا ناساند، تێکۆشان و خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکان، کوردستانی وەک نەتەوە و گەل پاراست و دلێرانە رووبەرووی دوژمنانی گەلی کوردستان لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا بۆتەوە و لە شەری دژ بە تیرۆرستانی داعشدا لە جیاتی هەموو جیهان شەریان کرد و ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند، ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە مەراسیمێکی لەم شێوەیەدا بۆ گەورەیی ناوی پێشمەرگە و خەباتی بێپسان و قوربانیدانی بێژماری پێشمەرگە دەگەرێتەوە.

هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو: سەرۆک بارزانی لە وتەیەکیدا باسی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، بێگومان لە بۆنەیەکی گرنگی لەم شێوەیە جەختکردنەوەیە لە پابەندی هەرێمی کوردستان بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان و قوڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و یەکترقەبووڵکردن و پتەوبوونی کەلتوری پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا، سەرۆک بارزانی هەمووکات سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردوە جەختی لە بەشداریان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردۆتەوە.

له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: لە کۆتاییدا نەخشاندنی تابلۆی پێشمەرگە لە پاریس، دەستکەوتێکی گەورە و نەتەوەییە، رەنگدانەوەی بەرخودان و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەی کوردستانە، شانازییەکی مەزنە بۆ هەموو تاکێکی کوردستانی، لەمرۆوە بەدواوە ناوی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگ و گەورەی بە نێودەوڵەتیکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستاندا دەبێت، خەبات و قوربانیدان و خوێنی پێشمەرگە دەبنە سیمبولی ئازادی و کۆڵنەدان و خەباتی نەتەوەیەک کە بەدرێژایی مێژووی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بێوچان خەباتی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی هاوبەشی کوردی سەردانی دیمشق دەکات

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی وەک دوامۆڵەت بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرکۆمار دیاریکرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە سویسرا

سەڵاح