zagros news agency

عومەر چوچانی : ئەمجارە پارتی لە سلێمانی مێژوو تۆمار دەكات

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمجار پارتی لە پارێزگایی هەلەبجە دەنگێكی زۆر دەهێنێت چونكە پارتی لە ماوەی رابردوو خزمەتێكی باشی كردووە كاندیدەكانی ئەمجارەی پارتی هەموو كاندیدی بەهێزن كەسانی پسپۆر و سەركەوتوون بۆیە چاوەرێ دەكرێ ئەمجارە پارتی لە بازنەی سلێمانی لە چاو هەلبژاردنەكانی تر دەنگەكانی بەرێژەێكی زۆر بەرز ببێتەوە .

عومەر چوچانی كاندیدی ژمارە 40ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند سلێمانی لە رووی ئاستی خزمەتگوزاریەوە سفڕە كاتێك سەردانی شاری سلێمانی دەكەی هەست دەكەی لە گوندێكی چونكە لە رووی خزمەتگوزاریەوە هیچ بۆ ئەو شارە نەكراوە دەسهەلاتی ئەو شارە هەموو داهاتەكانی بۆ خزمەتی چەند كەسێك بەكارهێناوە .

عومەر چوچانی گوتیشی ئێمە وەكوو پارتی ئامانجی هەرە سەرەكیمان ئەوەیە هاوشێوەی دهۆك و هەولێر خزمەتگوزاری بۆ شاری سلێمانی دابین بكەین چونكە ئێمە لەو شارەین لە مەعاناتی خەلكی ئەو شارە دەگەین دەزانین هیچ خزمەتگوزاریەك لەماوەی رابردوو بۆ ئەو شارە جێبەجێ نەكراوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

هەولێر کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی ئەنجامدا

دڵشاد

‏سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى پرۆفيسۆر د. خه‌ليل ئيسماعيل ده‌كات

یاسین